رێکخراوی تەندروستیی جیھانی :ژمارەیەکی زۆر گەنج بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ یان کۆڤید ١٩ گیان لەدەست دەدەن .

سارا صباح داود
قوتابی بەشی وەرگێران
زانکۆی جیهان - هەولێر

ڕۆژی ھەینی بەرپرسانی رێکخراوی تەندروستیی جیھانی ڕایانگەیاند گەنجێکی زۆر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن و بەوھۆیەوە گیانلە دەست دەدەن ،ڤایرۆسەکە ئێستا لە تەواوی جیھان بڵاو بۆتەوە، ماریا ڤان کێرخۆڤ بەرپرسی ژووری پەتا و نەخۆشییە گوازراوەکان لە رێکخراوی تەندروستیی جیھانی لە ئۆفیسی سەرەکی رێکخراوەکە لە جنێڤ رایگەیاند کۆمەڵێک ئاماریان لەبەردەستدان لە چەند وڵاتێکی ئەوروپا گەنجێکی زۆر توشی ڤایرۆسەکە بوون و گیانیان لە دەست داوە، ھەندێکشیان بارودۆخیان خراپە.

ماریا دەشڵێ "زۆر شت دەربارەی ڤایرۆسەکە ھێشتا نادیارن ،نازاندرێت بۆچی ئەم ڤایرۆسە لە جەستەی کەسانێک دەبێتە نەخۆشیێکی کوشندە لە ھەندێک کەسیش نیشانەکانی بەدەر ناکەون ،گوتیشی پەتاکە لە وڵاتان زیاتر بڵاو دەبێتەوەو توێژەران لە ھەوڵدان بۆ کۆکردنەوەی زانیاری زیاتر لەسەر ھەڵسوکەوتی ڤایرۆسەکە .

"زۆربەی ئەو توشبووانەی بارودۆخیان خراپە ئەوانەن نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە یان تەمەنیان گەورەیە بەڵام ئەوەی دەیبینین لە چەند ولاتێ گەنجانی تەمەن نێوان ٣٠ بۆ ٥٠ ساڵ توش بوون و بارودۆخیان خراپ بووە "

دکتۆر مایکڵ رایان ،بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتن لە رێکخراوی تەندروستی جیھانی دەڵێت"ھەڵەیێکی گەورەیە وا تێبگەین تەنێا ئەو کەسانە بارودۆخیان خراپ دەبێت پیرن یان نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە"

چەند مانگێکە مشتومڕ ھەیە،دۆخێکە تەواو ناھەموارە بلێی "باشە".

رایان دەڵێت"ئەو نەخۆشییە بۆ کەسانی بەساڵاچوو زۆر مەترسیدارە،باشترە بۆ گەنج"، ئێمە بە گشتی لە جیھانێکدا دەژین ھەوڵمانداوە باوەڕ بە خۆمان بێنین کە نەخۆشییەکە سووکترە لە نێو گەنجاندا،مەترسیدار و قورستریشە بۆ بەساڵاچووان،ئەوەش کێشەکەیە.

راین جەخت لەوە دەکاتەوە چەندە گرنگە گەنجان رێکارەکان بگرنە بەر و رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بگرن،نەک تەنیا بۆ پاراستنی خۆیان،بەڵکو بۆ راگرتنی بڵاوبوونەوەی و پارێزگاری کەسانی دیکە کە بەرگریان لاوازە

رێکخراوی تەندروستی جیھانی ئاماژەی بە توێژینەوەیەک کرد لە چین لەسەر ٢١٤٣ منداڵ کراوە، توێژینەوەکە ئەوە پیشان دەدات لە ٪‏٩٠ی توشبووان بێ نیشانەن یان بە سووکی نیشانەکانیان پێوە دیارە سوکن و دۆخیان باشترە ، تەنیا لە ٪‏٦ ی منداڵانی توشبوو بارودۆخیان تێک دەچێت بە بەراورد بە ٪‏١٨ توشبووە گەنجەکان

رایا دەڵێت" بەڵگە بەردەستن، راستە زۆربەی ئەوانەی توشبووی پیرن بارودۆخیان خراپە بەڵام زۆربەی ئەوانەی توشبووی گەنجیشن بارودۆخیان باش نیە .