تێگه‌یشتنێكی جیاواز له‌سه‌ر كۆرۆنا
علی محمد حسین
بایۆلۆجی گشتی
زانكۆی جیهان - هه‌ولێر
هه‌روه‌ك ئاشكرایه بۆ ماوه‌ی زیاتر له سێ مانگه وڵاتانی جیهان سه‌رقاڵی خۆپاراستن و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاون بۆ ئه‌م باره ناله‌باره‌ی كه ڤایر‌وسی كۆر‌ونا دروستی كردووه. بۆیه لێره‌وه ده‌مه‌وێت بیركردنه‌وه‌یه‌كی جیاواز له‌شێوه‌ی پرسیار بخه‌مه روو كه ئایا ئه‌و داتا و هه‌واڵانه‌ی كه گوێبیستی ده‌بین تا چه‌ند لێكدانه‌وه هه‌ڵده‌گرێت .
به‌پێی بیردۆزه زانستیه‌كان كه سه‌لماندویانه ڤایروس نوێ چاره‌سه‌رێكی تایبه‌تی نیه كه بنه‌بڕی بكات و دڵنیا بداته گه‌لانی جیهان كه به‌هێچ جۆرێك و له هیچ كاتێك ناگه‌رێته‌وه, چونكه پێكهاته‌ی ڤایرۆس و چۆنیه‌تی خۆگۆرین و نوێ بوونه‌وه‌ی ئه‌و خاسیه‌ته زیره‌كانه‌ی پێ به‌خشیوه كه مه‌حاڵه رێگری لێ بكرێت بۆ بنه‌بڕكردنی [1]. به پێی داتا جیهانییه‌كان و توێژینه‌وه بڵاوكراوه‌كان له ووڵاتی چین, ( 84%)ی ئه‌وانه‌ی كه مردوون و تووشبووی ئه‌م ڤایرۆسه بوون ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 70 ساڵه‌وه بووه [2] كه روونه مرۆڤ له‌و ته‌مه‌نه به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو ته‌ندروستی به‌ره‌وه خراپی ده‌چێت و له‌وانه‌یه زیاتر له یه‌ك نه‌خوشی هه‌بێت
له هه‌رێمی كوردستان به پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه به‌فه‌رمی بڵاوكرایه‌وه, چه‌ند سه‌د كه‌سێك تووشی ئه‌م ڤایرۆسه بوونه له نه‌خۆشخانه گوزه‌ران ده‌كه‌ن به‌ڵام ته‌نها چه‌ند كه‌سێك گیانیان له‌ده‌ست داوه كه به په‌نجه‌ی یه‌ك ده‌ست ده‌ژمێردرێن هه‌روه‌ها به پێی داتا ته‌ندروستیه بڵاوكراوه‌كان هۆكاری سه‌ره‌كی مردنه‌كه‌یان كۆرۆنا نه‌بووه به‌ڵكو كێشه‌ی ته‌ندروستی پێشوه‌ختیان هه‌بووه, لێره‌وه ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم كه وورده وورده بۆمان روون ئه‌بێته‌وه ئه‌وانه‌ی كه مردوون هۆكاری نه‌خۆشی كتوپڕ یان درێژخایه‌نه نه‌ك ڤایرۆسی كۆرۆنا , هه‌ر نه‌خۆشێك كه تووشی ڤایرۆس ئه‌بێت گرنگترین چاره‌سه‌ر پاش تووشبوون بریتیه له به‌رزكردنه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگری له‌ش نه‌ك هیچ ده‌رمانێكی تر,بۆچی؟ چونكه له‌ماوه‌ی چوونه ژووره‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بۆ له‌شی مرۆڤ سیسته‌می به‌رگری له‌ش هه‌ڵده‌ستێت به وه‌رگرتنی كۆدی ئه‌و ڤایرۆسه و دروست كردنی دژه‌ته‌ن بۆی به‌مه‌ش تاوه‌كو فایرۆسه‌كه له‌ناو ده‌بات ده‌یان تا سه‌دان كۆد دروست ده‌كات و به‌مه‌ش به‌رگری له‌شی ئه‌و كه‌سه ئاسانتر ئه‌و كۆدانه ده‌ناسێته‌وه و له‌ناویان ده‌بات بۆ جاری داهاتوو .
لە هه‌رێمی كوردستان كه‌ره‌نتین كردنی خه‌ڵك بۆ خۆپارێزیه نه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردن با به‌راوردێك بكه‌ین له نێوان كه‌ره‌نتین كردنی هه‌موو هاووڵاتیان له‌گه‌ڵ كه‌ره‌نتین كردنی ته‌نها به‌شێك (ئه‌وانه‌ی كه كێشه‌ی ته‌ندروستیان هه‌یه).
أ - له‌حاڵه‌تی كه‌ره‌نتین كردنی گشتی ئه‌وانه‌ی كه تووش نه‌بوون به‌م ڤایرۆسه سیسته‌می به‌رگری له‌ش دژه‌ته‌نی راست و دروستی نیه یاخود كه‌مه بۆ كۆدی ئه‌و ڤایرۆسه چونكه پێشتر پێناسه نه‌كراوه له سیسته‌می به‌رگری له‌ش له‌م حاڵه‌ته ئه‌و هاووڵاتیانه له داهاتووش هه‌ر ده‌بێت كه‌ره‌نتین بكرێنه‌وه بۆ خۆپارێزی له‌كاتی دووباره هاتنه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه و هاوشێوه‌كانی .
ب-له‌حاڵه‌تی كه‌ره‌نتین كردنی به‌شێك له هاوڵاتیان له‌م حاڵه‌ته ئه‌وانه‌ی كه ته‌ندروستن و لاشه‌یه‌كی بێ كێشه‌یان هه‌یه له حاڵه‌تی تووشبوونیان كوشنده‌نابێت (وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێكرد ئه‌وانه‌ی كه مردوون به هۆكاری كۆرۆنا نه‌بووه به‌ڵكۆ نه‌خوشی تر) به واتای سیسته‌می به‌رگری له‌شیان به‌هێز ترده‌بێت و ترسی كه‌ره‌نتین و تووشبونیان له‌سه‌ر لاده‌چێًت به رێژه‌یه‌كی زۆر به‌رز به‌هۆی ناسینه‌وه‌ی كۆده‌كان .
ته‌نها ئه‌وانه كه‌ره‌نتین بكرێن كه نه‌خۆشی درێژ خایه‌نی مه‌ترسیداریان هه‌یه یاخود ته‌مه‌نیان له‌سه‌ره‌وه‌ی 70 ساڵه‌وه‌یه ئه‌وه‌ش له‌رێگای هۆشیاركردنه‌وه‌ی ئه‌و چینه و هاوڵاتیان ده‌بێت لێره‌وه چه‌ند پرسیارێك ده‌خه‌مه ڕوو :
1- ئایا ئه‌وانه‌ی چاك بوونه‌ته‌وه پاش تووش بوون به‌و ڤایرۆسه, به چاره‌سه‌ری پزیشكی چاك بوونه‌ته‌وه یاخود ته‌نها به‌رگری له‌شیان چاكی كردونه‌ته‌وه ؟ ئه‌گه‌ر به چاره‌سه‌ری پزیشكی چاكبونه‌ته‌وه با پزیشكه به‌رێزه‌كان چاره‌سه‌ره‌كه بخه‌نه‌روو و ببینه یه‌كه‌م ووڵات بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر.
2- تووش بوون و به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش به ناسینه‌وه‌ی كۆده‌كان وه‌كو له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێكراوه باشتره یاخود ترس له ڤایرۆسی كۆرۆنا و هاوشێوه‌كانی بۆ هه‌تاهه‌تایه ؟ چونكه دووباره ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه هه‌یه له هه‌ر كات و شوێنیك , ئه‌و كاته دیسان ده‌بێت كه‌ره‌نتین گشتی ده‌ست پێبكاته‌وه.
3- ئایا هه‌ركه‌سێك چووه نه‌خوشخانه و پشكنینی كرد به تووش بوو ئه‌ژماره یاخود كه‌سانێك هه‌یه كه تووشبوون و نیشانه‌شی لێ ده‌رناكه‌وێت ؟
بۆیه پێم باشه رێگا بدرێته پزیشكانی پسپۆر و كه‌سانی پسپۆر له‌و پسپۆرایه‌تیه كه كۆنفرانسێكی زانستی رێك بخه‌ن له پایته‌ختی هه‌رێم بۆ تاوتوێ كردن و دۆزینه‌وه‌ی باشترێن رێگا بۆ ئه‌وه‌ی نه هاووڵاتیان و نه ووڵاتمان زه‌ره‌مه‌ند نه‌بن له هه‌ردوو ڕووی ته‌ندروستی و ئابوورییه‌وه .
سه‌رچاوه‌كان: 1-https://www.who.int/countries/chn/en/ 2-https://www.bbc.com/news/world-51712437