ناوی ڤایرۆسه‌ یان نه‌خۆشی ؟ COVID-19

م.سروان برادۆستی
به‌شی بایۆلۆجی
زانكۆی جیهان- هه‌ولێر

ئه‌مه‌ ناوی نه‌خۆشیه‌ نه‌وه‌ك ڤایرۆس،COVID-19هه‌ڵه‌یه‌ك له‌زۆربه‌ى میدیاكان كه‌ده‌ڵێن ڤایرۆسي

AIDS ده‌بێته‌ هۆی نه‌خۆشی HIV هه‌روه‌ك چۆن ده‌ڵێین ڤایرۆسی SARS-CoV-2ڤایرۆسى كۆرۆنا ى نویً ‌ناوی

COVID-19ده‌بێته‌ هۆی نه‌خۆشی SARS-CoV-2ئاواش ڤایرۆسی

ناوه‌كانیش كورتكراوه‌ی ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌یه‌

COVID-19 :

COronaVIrus Disease 2019

واتا : نه‌خۆشی كۆرۆنا ڤایرۆسی 2019

SARS-CoV-2

Severe Acute Respiratory Syndrome CoronaVirus 2

واتا: نیشانه‌ توندو كورتخایه‌نه‌كانی هه‌ناسه‌ ى كۆڕۆناڤایرۆسی 2

ڤایرۆسه‌كان ناوده‌برێن له‌سه‌ر بنچینه‌ى پێكهاته‌ى ناوكه‌ترشه‌كانیان ئه‌مه‌ش بۆ ئاسانكاری به‌ره‌وپێشچونی ڕێگاكانی ناسینه‌وه‌یان، پێكوته‌كان وچاره‌سه‌ریه‌كانیان، زانایانی ڤایرۆسزانی و كۆمه‌ڵه‌زانایه‌كی فراوانترئه‌م كاره‌ده‌كه‌ن له‌ناولیژنه‌یه‌ك به‌ناوی لیژنه‌ى نێوده‌وڵه‌تی بۆپۆلێنكردنی ڤایرۆسه‌كان

International Committee on Taxonomy of Viruses(ICTV)

هه‌رچی نه‌خۆشیه‌كانه‌ ناوده‌نرێن بۆئه‌وه‌ى بتوانرێت به‌ئاسانی ئاڵوگۆڕی بیروبۆچونه‌كان بكرێن ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تی به‌رپرسه‌WHO خۆپاراستن، بڵاوبونه‌وه‌ ،ڕاده‌ی دژواری وچاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كان ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ،

له پۆلێنكردنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ نه‌خۆشیه‌كان

International Classification of Diseases) ICD)

له‌كانونی یه‌كه‌می 2019 ڤایرۆسی كۆڕۆنای نویً له‌شاری ووهان ى وڵاتی چین ده‌ستنیشانكرا ،له‌ڕۆژی 11 ی شوباتی 2020 وه‌ له‌هه‌مان ڕۆژ COVID-19رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ناوی نه‌خۆشی كۆڕۆناڤایرۆسی نوێی نا ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ى SARS-CoV-2لیژنه‌ى نێوده‌وڵه‌تی بۆپۆلێنكردنی ڤایرۆسه‌كان ناوی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێی نا SARS-CoV ڤایرۆسی له‌ڕوی پێكهاته‌ى بۆماوه‌ییه‌وه‌ لێكچونێكی زۆری هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ

كه‌له‌ساڵی 2002 له‌چه‌ند وڵاتێك بڵاوبوه‌وه‌ ،له‌ 11 ی ئازاری 2020 رَێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی نه‌خۆشی كۆڤید19 ى وه‌كو په‌تایه‌كی جیهانی ناساند . .