باسێک لەسەر: ئەو مەرجانەی کە بۆ باکارهێنانی پلازمای خوێن بۆ چارەسەرکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا

بروسک مەریوان صلاح
یارمەتیدەری تاقیگە
بەشی شیکاری کمیایی پزیشکی

زانکۆی جیهان- هەولێر

کێشەی سەرەکی کە ئێمە بەرەنگاری دەبینەوە لەگەل ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەوەیە نەبونی دژە تەنەکانە لەناو لەش کە پێشتر نەیبووە بۆ ئەم جۆرە نەخۆشیە، لەبەر ئەوەیە کە بەرگری لەشی مرۆڤ کە لاوازە، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە ڤایرۆسەکە هێرش بکاتە سەر سیستەمی بەرگری لەش، ئەمەش دەبێتە هۆی تێکدانی تەندورستی نەخۆشەکە.

بۆیە ئەوانەی توشی ئەو ڤایرۆسە دەبن ئەو بەرگرییەیان دروست کردییە دژی نەخۆشیەکە، دوای چاکبونەوەیان بە تەواوی لەناو لەشی توشبووەکە تەنی بەرگری دروست بووە، لەبەر ئەمەیە پەنا دەبەینە بەرپلازمای خوێنی کەسە چاکبووەکان کە لەناو پلازمای کەسی چاکبوو ژمارەیەکی زۆر دژە تەن لەناو پلازمای خوینەکە هەیە بۆ ماوەیەك. لەبەر ئەمە دەبێ ئەم کارە لە کاتێکی کورت بکرێت کە مانگێك تێپەر نەبوبێت لە چارەسەرکردنی نەخۆشەکە، دەبێت ژمارەی دژە تەنەکانی ناو پلازما زۆربێت تاکو کارەکە سەرکەوتوبێت.

هەبونی هەندێک مەرج بۆ سەرکەوتنی ئەم کارە:

یەکەم: دڵنیایی تەواو لە چاکبونەوەی نەخۆشەکە.

دووەم: دڵنیابین لەوەی کە نەخۆشەکە نەخۆشی گواستراوەی نییە وەکو ڤایرۆسی (B لەگەڵC)

سێیەم: دەبێت دڵنیابین لەوەی کەسی چاکبوو تەندروستی باشە ئەم نەخۆشیانەی نییە (ئەنیمیا، نەخۆشی دڵ یان هەر نەخۆشیەک ژیانی دەخاتە مەترسی).

هەروەها دەبێت دوای چاکبونەوەی (١٤) ڕۆژ چاوەرێ بکەین کە دڵنیا بین کە نەخۆشی کۆرۆنای نەماوە نابێ کاتی وەرگرتنی پلازما لە مانگێ زیاتر بێ.

ئێمە ئەم کارە دەکەین بۆ ئەم نەخۆشانە کە بارودۆخیان مەترسیدارە یان بەرگری لەشیان کەمە بۆ ئەوەی بەرگری لەشیان بەرز بکات، کە ئەمە باشترین رێگایە.

بەڵام ناتوانین بەتەنها پشتی پێببەستین چونکە ئەوکات تەنها یارمەتی سیستەمی بەرگریکردن دەدات. بۆیە پێویستمان بە هەندێک چارەسەری ترهەیە لەکاتی چارەسەرکردندا.