نھێنی کەمبوونەوەیەکی بەرچاو لە حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆریای باشور

مریم بختیار مغدید
قوتابی بەشی وەرگێران
زانکۆی جیهان - هەولێر

ئەوروپا ئێستا سەنتەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنایە. ژمارەی تووشبوان و مردن بەردەوام لە زیادبووندایە لە وڵاتانی ئیتالیا، ئیسپانیا و ئەڵمانیا و لەگەڵ ئەوەشدا چەندین وڵات کارانتینەیان چەسپاندووە و سنوورەکانین داخستووە.

لە ھەمان کاتدا حاڵەتەکانی توشبوون لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ژمارەیەکی خەملێندراوە و با تەواوی دیار نییە، بەھۆی ناتەواوی کەرستەی پشکنین و دواخستنی. بەڵام پسپۆران پێیان وایە لە ھەمان ئاستی وڵاتی ئەوروپیەکان بێت.

لە ناو ئەم بارودۆخە ناھەموارەدا، کۆریای باشور وەکو نیشانەیەکی ھیوا و نموونەیەک کە چاوی لێ بکرێت دەرکەوت. ئەم وڵاتە بە دانیشتوانی ٥٠ ملیۆن کەسەوە حاڵەتەکانی بە شێوازێکی بەرچاو کەم بووەتەوە، تەنھا ٧٤ حاڵەتی نوێی تۆمارکرد لە ماوەی یەک ڕۆژدا، لە کاتێکدا کە ژمارەی توشبوان ٩٠٩ حاڵەت بوو لە لوتکەکەی لە ٢٩ی شوبات. ئەم کارەشیان ئەنجام دا بێ ئەوەی شارەکان بە تەواوی بخەنە ژێر کارانتینە و بە بێ گرتنی رێو شوێنی زۆرەملێ وەکو ئەو ڕێو شوێنانەی وڵاتی چین بەکاری ھێنا بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئەم نەخۆشیە.

ڕەنگە سەرکەوتنی کۆریای باشور وانەیەک و ئاگاداریەک بێت بۆ وڵاتانی تر. تەنانەت دوای کەم کردنەوەی ژمارەی تووشبوان، وڵاتەکە خۆی ئامادە کردووە بۆ دووبارە سەرھەڵدانەوەی ڤایرۆسەکە.

لە پشت ئەم پێشکەوتنەی کۆریای باشور فراوانترین و رێکترین پرۆگرامی پشکنین لە جیھاندا ھەیە، شان بە شانی ھەوڵی چڕ بۆ جیاکردنەوەی تاکە توشبووەکان و دۆزینەوە و کارانتینە کردنی ئەو کەسانەی پەیوەندیان لەگەڵدا ھەبووە. کۆریای باشور زیاتر لە ٢٧٠ ھەزار کەسی پشکنیوە، کە دەکاتە زیاتر لە ٥٢٠٠ پشکنین لە ملیۆنێک دانیشتوو. ئەم ژمارەیەش بەپێی سایتی وۆرلدۆمیتر لە ھەموو وڵاتەکان زیاترە بێجگە لە وڵاتی بحرینی بچووک. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ھەتا ئێستا لە ھەر ملیۆنێک دانیشتودا تەنھا ٧٤ پشکنینی ئەنجام داوە، بەپێی داتای سەنتەری ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ کۆنترۆڵ کردن و نەھێشتنی نەخۆشی.

فێربوون لە مێرس

کۆریای باشور بە ڕێگایەکی سەخت فێری گرنگی ئامادەباشی بوو. لە ساڵی ٢٠١٥ بازرگانێکی کۆریای باشور توشی نەخۆشی مێرس بوو (تەنگەنەفەسی) پاش گەڕانەوەی لە سێ وڵاتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست. ئەم بازرگانە لە سێ بنکەی تەندروستی ھەوڵی چارەسەرکردنی درا پێش ئەوەی نەخۆشی میرسی لێ دیاری بکرێت و کارنتینە بکرێت. ھەتا ئەو کاتە، زنجیرەیەک تووشبووی لێ کەوتەوە. ئەم نەخۆشیە ١٨٦ کەس توشیبوون و ٣٦ کەسی کوشت کە ژمارەیەک لەمانە کەسی توشبوو بە نەخۆشی تر، سەردانیکەر و ستافی نەخۆشخانە بوون. گەڕان بەدوا و پشکنین و کارانتینەکردنی نزیکەی ١٧ ھەزار کەس ببوە ھۆی نەمانی نەخۆشیەکە پاش دوو مانگ. ترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکی درم وڵاتەکەی ئاگادار و وریا کردەوە و بووە ھۆی داڕمانی ئابووری. ئەو تاقیبوونەوەیە پیشانی دا کە پشکنینی تاقیگا کارێکی پێویستە بۆ کۆنترۆڵ کردنی سەرھەڵدانی نەخۆشیەکی درم.

تاقیکردنەوەی میرس یارمەتیدەریان بوو بۆ بەرەوپێشبردنی کۆنترۆڵ کردن و نەھێشتنی نەخۆشی لە نەخۆشخانەکان و ھەتاکو ئێستا ھیچ حاڵەتێکی تۆمارکراوی توشبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نێو کارمەندانی پزشکی کۆەیای باشور نەبووە.

ئەو یاسایانەی کە لە کاتی دەرچونی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکراون دەسەڵاتی داوەتە حکومەت بۆ کۆکردنوەوی مۆبایل، کارتی بانک، و زانیاری تر لەو کەسانەی کە توشبووی ئەم نەخۆشیەن بۆ دۆزینەوەی شوێن و ناوچەکانی تازە پیایدا ڕۆیشتوون. ئەم زانیاریانە بەبێ زانیاری تاکە کەسی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاودەکرێتەوە و ڕێگا دەدت بە خەڵکانی تر بزانن کە ئایا بە ھەمان ڕێگای توشبوکاندا ڕۆیشتوون.

بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو نەخۆشانەی نەخۆشی دیکەی درێژخایەن و مەترسی لەسەر ژیانیان ھەیە لە پێشا لە نەخۆشخانەکان چارەسەردەکرێن. ئەو کەسانەی نێشانەکنیان لێ دیار دەدات دەنێردرێن بۆ بنکەی مەشقکردن و شوێنی تەرخانکراو لەلایەن دامەزراوە گشتیەکان، کە تیایدا فریاگوزاری سەرەتایی پزشکی و چاودێری دەکرێن.

ئەو کەسانەی کە چاک دەبنەوە و دوو جار پشکنینیان نەرێنی دەردەچێت ئازاد دەکرێن. ئەو کەسانەی پەیوەندی نزیکیان ھەبووە لەگەڵ توشبوان و ئەوانەی نیشانەی کەمیان ھەیە کە خێزانەکنیان ھیچ نەخۆشیەکی درێژخایەنیان نییە و ئەوانەی دەتوانن پلەی گەرمی خۆیان بپێون فرمانیان پێ دەکرێت لە ماڵەکانیان خۆیان کارانتینە بکەن بۆ ماوەی دوو ھەفتە.

تیمێکی چاودێری کردنی ناوخۆیی ڕۆژانە دووجار پەیوەندی بەم خەڵکە دەکەن بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی کە کارانتێنەکراوەکان لە شوێنی خۆیانن و بۆ ئەوەی دەربارەی نیشانەکان بپرسن.

سەرپێچیکردنی کارانتینە سزای ٣ ملیۆن وۆنە، کە دەکاتە ٢٥٠٠ دۆلار. ئەگەر ئەم سزایە ببێتە یاسا، سزاکە بۆ ١٠ ملیۆن وۆن بەرزدەبێتەوە لەگەڵ ماوەی یەک ساڵ زندانی کردن.

سەرچاوە:https://www.sciencemag.org/news/2020/03/coronavirus-cases-have-dropped-sharply-south-korea-whats-secret-its-success