مێژووی په‌تا و تاعون و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر شارستانیه‌ت.
د.همزة كاكة ياسين محمد
بەشی یاسا
زانكۆی جیهان - هه‌ولێر
له‌وه‌ته‌ی مرۆڤایه‌تی شارستانیه‌تی بنیاتناوه به‌پێی سه‌رده‌مه مێژوویه‌كان ته‌نگه‌ژه و نه‌خۆشی و ناخۆشی وده‌رد و به‌ڵا و په‌تای زۆر خراپ ڕووی له ڕه‌وتی شارستانیه‌تی مۆرڤ كردووه ، هه‌ریه‌كێك له‌و نه‌خۆشی و په‌تایانه‌ش كه به‌رۆكی مرۆڤ و شارستانیه‌ته‌كه‌ی گرتووه هه‌ڕه‌شه‌ی جدیی بووه له‌سه‌ر ژیاره‌كه‌ى ، وه له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان به ئێستاشه‌وه مرڤایه‌تی هه‌رچه‌نده له‌قۆناغێكی پێش كهوتوبێت له‌به‌رده‌م ئه‌م جۆره نه‌خۆشیانه ده‌سته‌وه‌ستان بووه و نه‌ی توانیوه ڕووبه‌رووی ببێته‌وه، بۆیه هه‌موو ده‌رده كوشنده‌كانی وه‌ك تاعوون یان په‌تا یان مردنی ڕه‌ش له مێژوودا كاریگه‌ری قوڵیان له‌سه‌ر ڕه‌هه‌نده‌كانی ( ئابوری و سیاسی و ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی ) شارستانیه‌تیه‌كان به‌جێهێشتووه و هه‌موو گرۆیی مرۆڤایه‌تی به‌ده‌ستیه‌وه ناڵاندوویانه .
مه‌به‌ست له تاعوون یان په‌تا چیه .
زۆرێك له‌زانایان پێشین و ئێستاش پێان وایه هه‌ر جۆره نه‌خۆشیه‌كی گوازراوه‌ی به‌ربڵاو كه مه‌ترسی بخاته سه‌ر مرۆڤایه‌تی به‌گشتی مرۆڤ له‌به‌رده‌می ده‌سته وه‌ستان بێ ئه‌وا ئه‌و نه‌خۆشیه پێی ده‌گوترێت تاعون ، وه‌ك جۆن ابن حجر له كتێبی ( بژل الماعون فی فچل الگاعون ) پێناسه‌ی كردووه و ده‌ڵێ تاعون نه‌خۆشییه‌كی دیار و گواستراوه‌یه به‌رۆكی زۆری خه‌ڵكی ده‌گرێت و توشی له‌ناوچونیان ده‌كات ،هیچ جیاوازی نیه كه ئه‌م نه‌خۆشیه له‌ناوچه‌ی جیا جیا به‌ڵاو ببێته‌وه و مرۆڤ له‌ناو ببات یان له‌سه‌رده‌می جیا ، چونكه هه‌موویان یه‌ك جۆر نه‌خۆشین و مرۆڤ له‌ناو جا به‌م جۆره ده‌رده كوشنده ده‌گوترێت تاعون.
وه لهزارهوه پزیشكیه نوێیه‌كانیشدا ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی كه له‌جیهاندا به‌ڵاو ده‌بێته‌و یان به‌شێكی فراوان له ده‌وڵه‌تان ده‌گرێته‌وه سنوری نێوانیان ده‌بڕێت و ده‌ببێته مایه‌ی له‌ناوبردنی خه‌ڵكێكی زۆری و گاریكهریشی له‌سه‌ر زۆرێكی تر ده‌بێت به‌م نه‌خۆشیه ده‌گوترێت په‌تا یان تاعون.
بۆیه ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ی كه‌وا ده‌بنه هۆكاری مردن و له‌ناوچونی خه‌ڵكێكی زۆر و كاریگه‌ری خراپیان هه‌بووه له‌سه‌ر شارستانه‌یتی مرۆڤایه‌تی داناوه ، ئه‌وا جگه له ناوی تاعوون به‌گه‌لێك ناوی تریشی له‌لاپه‌ره‌كانی مێژوو ناویان تۆمار كراوه له‌وانه ( مردنی ڕه‌ش – تاعون - په‌تای جستنیان – جدری –انفلۆنزای ئیسپانی ) ئه‌وه‌ی ئێستاش كه كۆرۆنایه ، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌ووردی سه‌رنج بده‌ین و تێبفكرین هه‌موو ئه‌وناوانه‌ی كه ئاماژه‌یان پێدرا بوونه‌ته هۆكاری له‌ناو بردنی به‌كۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تی و به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان كاریگه‌ری خراپیان له‌دوای خۆیان به‌جێ هێشتوه .
هۆكار و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی په‌تا یاخود تاعون
یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی به‌ڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا و ده‌ردی كوشنده زانایانی پێشوو وای بۆ ده‌چن كه گۆرانی كه‌ش و هه‌واو پیس بوونی ژینگه دوو هۆكاری سه‌ركین بۆ به‌ڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره ده‌رده كوشندانه .
به‌تایبه‌ت ابن سینا له كتێبی ( قانون فی الگب) چه‌خت له‌وه ده‌كاتنه‌وه كه ئه‌م ده‌ردو به‌ڵایه كه تاعوونه له ئه‌نجامی پیس بوونی هه‌واوه گۆڕانی ژینگه سه‌ر هه‌ڵده‌دات ، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌وه‌ی ئێستا كه كرۆنایهو له جیهان به‌ڵاو بۆتوه هۆكارێكی سه‌ركی به‌ڵاوبوونه‌وه‌ی پیس بوونی ژینگه‌یه ، به‌تیبه‌ت زۆرێك له‌زانایانی ژینگه پارێزی پێشتر هۆشداریان دابوو له سه‌رهه‌ڵدان و به‌ڵاو بوونه‌وه‌ی جۆرێك له نه‌خۆشی كه له‌ئه‌نجامی پیس بوونی ژینگه سه‌رهه‌ڵده‌دات.
بۆیه سه‌دان ساڵ پێش ئێستا ابن سینا پزیشكی مێژووی ئامۆژگاری خه‌ڵكی ده‌كرد كه لهباروودۆخێكی له‌م جۆره دور كه‌ونه‌وه له شوێنی قه‌ره‌بالغ و تێكه‌ڵی خه‌ڵك نه‌بن ، ته‌نانه‌ت ابن سینا سه‌دان ساڵ بێش ایستا وشه‌ی ( حجر الصحی) بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره په‌تایانه به‌كار هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌مال و شوێنی خۆیان بمێنه‌وه و دهرنهجن و نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه ، كه ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ڕێكارێكی سه‌ره‌كیه بۆ به‌رگرتن له بڵاو بوونه‌وه‌ی پهتتا له‌و جۆره ، ته‌نانه‌ت داوای له‌خه‌ڵك كردووه ئه‌گه‌ر له‌شاره‌كان ده‌رده‌چن بڕۆنه له ناوچه چۆڵ و پێده‌شته‌كان چونكه ئاو و هه‌وا خاوێنه و ئه‌م ژینگه پیسه‌ی لێدووره ، بۆیه ابن سینا پێی وایه خه‌ڵك له‌وێ پارێزراوتر ده‌بن .
ئه‌وه‌ی گرینگه ئاماژه‌ی پێبكه‌ین ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ مرۆڤـ بۆ به‌دیار كه‌وت چه‌نده له‌ڕووی ته‌كنه‌لۆژیا و بواری پزیشكیه‌وه پێشكه‌وتو بێ به‌ڵام له‌به‌رمبه‌ر خودا و هێزی خودای زۆر لاواز و بێ ده‌سه‌ڵاته ، بۆیه ده‌بێ له‌دوای كۆتایی هاتنی نه‌خۆشی كۆرۆنا سه‌ره‌تا بیر له‌خودا بكاته‌وه پاشان بیر له‌پاراستنی ژینگه‌كه‌ی بكاته‌وه به‌ئامانجی ئه‌وه‌ی پارێزگاری له له‌خودی خۆی و ئه‌و شارستانیه‌ته بكاته‌وه كه هه‌زاران ساڵه بنیاتی ناوه .