كاریگه‌رییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) له‌سه‌ر سیسته‌می خوێندن
ده‌شنێ عبدالله سعید
به‌شی په‌روه‌رده‌ى گشتی
زانكۆی جیهان - هه‌ولێر
وه‌ك ئاشكرایه هه‌ر له‌گه‌لأ به دیار كه‌وتن و بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) كۆمه‌لێك پاشهاتی له‌گه‌لأ خۆی هێنا كه ئه‌مه‌ش واى كردووه گۆرانكاریه‌كی به‌رچاو دروست بكات و كاریگه‌ری نه‌رێنی بخاته سه‌ر ده‌روونی تاك و خوێندنگه و زانكۆكان و له ده‌رئه‌نجامی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆی سه‌رتاسه‌ری ڕاگه‌یه‌ندراو هۆڵه‌كانی خوێندن داخران ، وه به هۆی نادیاری كاتی كۆتایی هاتنی ئه‌م ڤایرۆسه كه رووبه‌رووی جیهان بۆته‌وه به گشتی و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی بۆیه به‌رپرسانی حوكمی و ئهكادیمیناسان له هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌یه‌كی گونجاو بۆ په‌ك نه‌كه‌وتنی سیسته‌می خوێندن . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین بیروڕاو پێشنیازی جیاواز پێشكه‌ش كراون بۆ به‌رده‌وامی دان و نهپچرانی په‌یوه‌ندی نێوان (قوتابی، پرۆگرامی خوێندن، مامۆستا) كه به‌شێكی زۆریان كۆكن له‌سه‌ر خوێندن به رێگای ئۆنڵاین، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ش رووبه‌رووی چه‌ندین ڕه‌خنه بۆته‌وه له‌سه‌ر ئاسته‌نگی په‌یره‌وكردنی ئه‌م رێگاچاره‌یه ، به بۆچوونی ره‌خنه‌گرانی خوێندنی ئۆنڵاین له وانه‌یه ئاسته‌نگ دروست بكات بۆ به‌شێك له مامۆستایان و قوتابیان به هۆی شاره‌زا نه‌بوونیان له به‌كارهێنانی پرۆگرامی ده‌ست نیشانكراو و كۆمپیوته‌ر و به‌رده‌ست نه‌بوونی كاره‌با و هێلی ئه‌نته‌رنێت به به‌رده‌وامی و چه‌ندین هۆكاری تر..
ده‌كرێت لێكه‌وته‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به شێوه‌یه‌كی گشتی له سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندن به چه‌ند خاڵێك بخه‌ینه‌روو له‌وانه:-
- كاریگه‌ری كردۆته سه‌ر زانكۆكان له ته‌واوكردنی به‌رنامه‌ى كاریان بۆ ئه‌م ساڵی خوێندن.
- كار ده‌كاته سه‌ر پلانی مامۆستا و نه‌هاتنه دی ئامانجه‌كانی فێركردن كه دیاریكراوه له ماوه‌ی ساڵی خوێندن.
- پشتگوێ خستنی لایه‌نی تێگه‌یشتن و فێربوونی قوتابی و په‌له كردن له ته‌واوكردنی بابه‌تی خوێندن.
- كه‌می ماوه‌ى خوێندن و هه‌وڵ دان بۆ ته‌واو كردنی پرۆگرامی خوێندن.
- كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌روونی ته‌واوی قوتابیان به تایبه‌تی ئه‌و قوتابیانه‌ى كه بۆماوه‌ی چه‌ند ساڵێك له هه‌وڵ و تێكۆشان دان بۆ گه‌یشتن به ئامانجی تایبه‌تی خۆیان، كه ئه‌مه‌ش فشارێكی زۆر ده‌خاته سه‌ر ده‌روونیان و تووشی بێ هیواییان ده‌كات.
- دابرانی قوتابی له خوێندن كار ده‌كاته سه‌ر كه‌م بوونه‌وه‌ى ئاره‌زوویان بۆ خوێندن.
- پاڵنه‌ری قوتابی كه‌متر ده‌بێته‌وه بۆ خوێندن و دابه‌زینی ئاستی زانیاری‌یان.
به هۆی زۆری لێكه‌وته‌كانی ئه‌م ڤایرۆسه له سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندن بۆیه له كۆتایی ده‌لێم خوێندن به ئۆنلاین بكرێت یاخود به‌هه‌ر شێوازێك كه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا وتوێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاری لێده‌دات گرنگ ئه‌وه‌یه سێ كوچه‌ی خوێندن كه (قوتابی، پرۆگرامی خوێندن، مامۆستا) له‌یه‌ك دانه‌برێن و به‌رده‌وامبن له په‌یوه‌ندی زانستی و تاوه‌كۆ هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌م ساڵ به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نین به باشترین رێگای گونجاو .