شێوازى به‌رگرى (ده‌روونى - ره‌فتارى) بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى دڵه‌ڕاوكێ و پاڵه‌په‌ستۆى ده‌روونى
نموونه به‌هۆى كۆرۆناوه .
د.كاظم زرار احمد
پسپۆر له ته‌ندروستى ده‌روونى و كه‌سايه‌تى
زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر
زانکۆی جیھان - ھەولێر
به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى فايرۆسى كۆرۆنا كۆفيد-19 ، وه‌كو په‌رچه‌كردارێكى غهريزى ئاسايي ، كۆمه‌ڵگا و تاكه‌كانى كه‌وتوونه‌ته دۆخێكى ئاڵۆزى ده‌روونى . به‌جۆرێك ئاستى به‌رزى دڵه‌ڕاوكێ كاريگه‌رى راسته‌وخۆى كردۆته سه‌ر درووستى ده‌روونى و هزرى تاكه‌كان . ئه‌مه له كاتێكدا به به‌رده‌وامى 24 كاتژمێر هه‌رچى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن بينراو بيستراو ، ماڵپه‌ر و ده‌زگا الكترونيهكانيش خۆيان ته‌رخانكردووه بۆ ڕووماڵ كردنى رووداوه‌كان به شێوه‌يه‌كى ڕێكخراوه‌يى بێت يان هه‌ڕه‌مه‌كى .كه زۆرێكيان ڕووماڵى چه‌ندين داتا و ژماره‌ى يه‌كجار ترسناك ده‌كه‌ن بێ گوێدان به هه‌ست و هزرى تاكه‌كانى به‌ركه‌وته‌ى ئه‌م هه‌واڵانه و ته‌نانه‌ت بۆ جۆرێكيان شێوه‌يه‌ك له پێشبڕكێيه بۆ خێرا بڵاوكردنه‌وه و زياد كردنى ژماره‌ى بينه‌ر ، و به‌شێك له‌م بڵاوكراوانه هه‌ڵگرى چه‌ندين رێنمايى نادروست و نالۆجيكين و جۆرێكيان بابه‌تى گاڵته‌جارى له‌خۆده‌گرێت بۆ بهلاڕێبردنى تاكه‌كان .
بۆيه هه‌ستكردن به ترس و ژيان له‌ژێر فشارى به‌رده‌وام جۆرێك له ئاراسته‌ى ده‌روونى جيا جيا دروست ده‌كات لاى تاكه‌كان ، ئه‌مه‌ش به پشت به‌ستن به‌و شێواز و ميكانيزمانه‌ى تاكه‌كان هه‌ڵى ده‌بژێرن بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ باروودۆخهكه ، چ له‌سه‌ر ئاستى بيركردنه‌وه‌ى تاكه‌كان بێت و چ له‌سه‌ر ئاستى ره‌فتارى تاكه‌كان بێت .
هه‌ميشه مرۆڤ هه‌وڵده‌دات ئه‌م ڕێگاچارانه هه‌ڵبژێرێت كه بتوانێت ژيانى خۆى و كه‌سانى خۆشه‌ويستى پێ بپارێزێت له ههرمهترسيهك بێت ، ته‌نانه‌ت گه‌ر بێت و شێوازى نادروستيش بێت له كاتى ته‌نگانه په‌ناى بۆ ده‌بات و ئه‌مه‌ش به‌ديارده‌كه‌وێت له هه‌ڵوێسته جيا جياكانى ژيان بۆنمونه ( دايكێك منداڵه‌كه‌ى دووچارى كه‌م خۆراكى بووه پێ ده‌ڵێن ترساوه و بيبه ترسي لێده‌ركه ! ، كه‌سێك منداڵى نابێت په‌نا ده‌بات به پياوچاك و نوشته و كۆمه‌ڵێك ڕێگه‌چاره‌ى ته‌واو دوور له بنه‌ماى ته‌ندروستى و لۆجيكي ياخوود كه‌سێك له ڕێگاى ڕێنمايي ئاينى و بيرووبارورى وابێت خواردنى كلينيكس يان شيرو باشهرۆى ئاژه‌ڵ سودى ده‌بێت له چاكبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشي و هتد .. ) به‌هه‌مان شێوه‌ى به‌ربڵاوى ئه‌م فايرۆسه و شێوازه جۆراوجۆره‌كانى رووبه‌رووبونه‌وه‌ى لاى تاكه‌كان چ له سه‌ر بنه‌ماى باوه‌رنه‌بوون پێى و نه‌گرتنه‌به‌رى رێكارى ته‌ندروست و گونجاو ، ياخوود كه‌سانێك په‌ناى برد بۆ به‌كارهێنانى چه‌ندين داووده‌رمانى لۆكاڵى و گژووگياى بههاريى و سماقاو هتد .. ئه‌مانه جۆره كردارێكن سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن كه راسته‌وخۆ كاريگه‌رى ژينگه‌يى لة رووى هۆشيارى و ئاستى به‌رز و نزمى مه‌عرفى تاكه‌كان برياردهردهبێت له ئه‌نجامدانى يان نه‌كردنى و هه‌روه‌ها له كلتورێكهوه بۆ كلتورێكي تر ره‌فتاره‌كان جياوازترن .
بۆيه له سروشتى مرۆڤ و به درێژاى ژيانى هه‌ر ڕێگه چارهيهك يان شێوازێك بوبيته هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسى سه‌ر ژيانى يان هۆكار بۆ مانه‌وه‌ى په‌ناى بۆ بردووه، له گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا به شێوه‌يه‌كى نه‌ستى مرۆڤ كۆمه‌ڵێك وه‌لامدانه‌وه‌ى دهروونىيشى گه‌شه پێداوه وه‌كو شێوازێكى به‌رگرى ده‌روونى كه زاناكان ناويان ناوه ( شێوازى به‌رگرى ده‌روونى - ره‌فتارى ) ئه‌مه‌ش وه‌كو په‌رچه‌كردارێكى راستهوخۆيى خۆيان نيشان ده‌ده‌ن و به‌كاردێن بۆ به‌رگرى به‌رامبه‌ر سه‌رچاوه‌ى ترس و دڵه‌ڕاوكێ دووچارهاتن به نه‌خۆشى. بۆ نمونه هه‌ست كردن به قيزهوهنى وههڵينجهاتن به به‌ركه‌وتنى خوادنێكى تێكچوو يان بيرهاتنهوهت بۆ شتێكى هاوشێوه ياخود دواى هه‌ستكردنمان به‌وه‌ى شتێكى تێكچومان خواردوه لهوهيه كه‌سه‌كه بگات به حاڵه‌تى رشانه‌وه ته‌نانه‌ت گه‌ر ئه‌و خواردنه مه‌ترسى خێرا‌و دووچارى نهخۆشيشت نه‌كات ، واتا بيركردنه‌وه‌مان زۆربه‌ى جار كاريگه‌رى جه‌سته‌يى لێده‌كه‌وێته‌وه و به پێچه‌وانه‌وه‌ش . بۆيه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى مرۆڤ بونه‌وه‌رێكى كۆمه‌ڵايه‌تيه به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌ربڵاوى فايرۆسى كۆرۆنا شێوازى به‌رگرى ده‌روونى واى له تاكه‌كان ده‌كات كه خۆيان دووربگرن له تێكه‌لاوى و بهريهكهوتن ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى سه‌رهه‌ڵدانى جۆرێك له ره‌فتارى دووركهتنهوهى كۆمه‌ڵايه‌تى غهريزى . ئه‌مه‌ش له‌كاتى ئێستا و ته‌نانه‌ت له‌نێو كۆمه‌ڵگاى كوردى جۆرێك له پێشهات و هه‌ڵوێست تاكه‌كان رووبه‌ڕوى ده‌بنه‌وه يان چاوه‌روان ده‌كرێت دووچاري بن ، ئه‌ويش سه‌ردانى نه‌كردنى كه‌سانى نزيك خۆته ته‌نانه‌ت ڕێى تێده‌چێت دايكێك حه‌زنه‌كات كوڕه‌كه‌ى سه‌رداني بكات ، برايه‌ك حه‌زنه‌كات براكه‌ى تر‌ى بچێت و بيبينێت . بۆيه شاره‌زايى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا له بنه‌ما ده‌روونيه‌كان و شێوازه‌كانى ره‌فتار زۆرجار يارمهتيدهردهبێت له كه‌مبوونه‌وه‌ى كێشه كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان و ئه‌و كێشانه‌ى كه تايبه‌تن به په‌يوه‌نديه خێزانيهكانيش ، به‌شێوه‌يه‌ك له‌م جۆره قه‌يرانانه تاك ده‌بێت به‌شى ئه‌وه‌نده له سايكۆلۆژياى مرۆڤ بزانێت كه له‌م هه‌ڵوێستانه توڕه‌يى و جۆرێك له دڵشكان نهيگرێت و بزانێت كه سروشتى مرۆڤ بۆ مانه‌وه له ژيان ئه‌م ڕێكاره هه‌ڵده‌بژێرێت كه زۆرجار له كۆتاييهكه به سوودى كۆمهڵگاو كۆنترۆلكردنى ده‌ردوو په‌تا ده‌بێت ، به‌هه‌مان شێوه‌ش مرۆڤ بتوانێت ئه‌و ترس و دڵهڕاوكێيهي هه‌يه‌تى نهيگهيهنێت به ئاستێك دووچارى دووركه‌وتنه‌وه‌ى درێژخايه‌نى بكات يان بڵێن تواناى گونجاندنى كۆمه‌ڵايه‌تى له‌ده‌ست بدات ، هه‌ميشه مرۆڤى ده‌روون دروست جۆرێك له هاوسه‌نگى ده‌روونى كۆمه‌ڵايه‌تى هه‌يه له ڕێيه‌وه دووچارى كۆسپه‌كانى ژيانى ده‌بێته‌وه .