زمانەوانی یا دەروونناسی کرۆنا، مەودای کۆمەلایەتی یا جەستەیی، یاخود بەرامبەرێکی واتایی تر؟

فەرەیدوون رەسوولی
بەشی وەرگێران
زانکۆی جیهان - هەولێر

سەپاندنی مەرجەکانی کەرەنتینە کردن و پێوەستبوون بە مانەوە لە مالەکاندا لە زۆربەی ولاتانی جیهان بۆتە هۆی دەرکەوتنی هەندێک کێشەی دەروونی وەک هەست بەتەنیایی کردن و لە هەندێک حالەتدا بۆتە هۆی خەمۆکی دانیشتوانی ئەم وڵاتانە.

لەم وڵاتانەی کە ڕێکارەکانی کەرەنتینەکردن بە شێوەیەکی چر و پڕتر پەیرەو دەکردڕێت ،تاکەکان ئەگەرچی لە هەندێک حالەتی تایبەتدا رێگاپێدراون لە مالەکانیان بچنە دەرەوە ، لەگەل ئەمەشدا تووشی بارێکی نەخوازراوی دەروونی بوون و تا ڕادەیەکی بەرچاو خۆیان لە تێکەل بوون یا خود نزیکبوونە وە لە کەسانیتر دوور ڕادەگرن. ئەم حالەتە لە نێوان کەسانی بەسالاچوو زۆرتر بەدی دەکردرێت بە چەشنێک کە بۆتە دیاردەیەکی دەروونی و هەندێک کێشەی دەروونی وەک دوورەپارێزی کۆمەلایەتی و تەنانەت گۆشەگیری و خۆ دوور ڕاگرتن لە بنەمالە و خەمۆکی لێکەوتۆتەوە.

مەودای کۆمەلایەتی یا جەستەیی ؟ کامیان درووستن؟

دەسەلاتداران و بەرپرسانی ولاتانی جیهان بە پێی ڕێنەمایێکانی رێخراوەی تەندرووستی جیهانی[1] داوا لە هاووڵاتیانی خۆیان دەکەن تا لەکاتی دەرکەوتن لەمال و چوون بۆ ناو شۆنە گشتێکان مەودای کۆمەلایەتی [2] لە بەرچاو بگرن و لە هەندێک ولاتی ئەوروپی هاوولاتیان لەکاتی چوون بۆ سوپرمارکێت یا دەرمانخانەکان بە مەودای دوو متر لە یەکتر ڕادەوەستن.

بەڵام تاقمێک لە دەروونناسان رەخنە لە بەکارهێنانی ئەم دەستەواژەیە دەگرن و لەسەر ئەم باوەرەن کە بە هەلە تێگەیشتنێکی زمانەوانی سەبارەت بە مەودای کۆمەلایەتی رووی داوە، بۆیە پێیان باشترە لە بەری ئەم دەستەواژەیە مەودای جەستەیی بەکاربهێندرێت ،چوونکە هەروەک پێشتر ئاماژەی پێ کردرا بەکارهێنانی دەستەواژەی مەودای کۆمەلایەتی دوورەپارێزی لە کۆمەلگا و گۆشەگیری ،کە حالەتێکی ناخوازراوی دەروونناسیە، لێدەکەوێتەوە.

جان ئالیۆ ، مامۆستای دەروونناسی زانکۆی راتگێرزی[3] ویلایەتە یەکگرتۆکان ۆ پسپۆری پێوەندیێە جەستەیێەکانی مرۆڤ یەکێکە لە رەخنەگیرانی بەکارهێنانی دەستەواژەی مەودای کۆمەلایەتی و پێشنیاری بە ڕێخراوەی تەندرووستی جیهانی کردۆ کە ئەم هەلە زمانەوانیە ڕاست بکردڕێتەوە و لەمەودوا لە دەستەواژەی مەوداگێری جەستەیی [4]کەلک وەربگرترێت. لە درێژەی پێشنیارەکەیدا بۆ رێخراوەی تەندرووستی جیهانی دکتور ئالیۆ دەلێت : خۆم یەکێک لە یەکەم پێشنیارکارانی بەکارهێنانی مەودای کۆمەلایەتی بە ڕێخراوەی تەندرووستی جیهانی بووم بەڵام هەر زوو بۆم دەرکەوت کە بەکارهێنانی دەستەواژەی مەودای کۆمەلایەتی ئەم بیرۆکەیە لە ناو خەلکاندا درووست دەکات کە ناتوانن چیترلەسەر پێوەندی کۆمەلایەتێکانیان بەردەوامبن کە بە تەواوی هەلەیە و مرۆڤ پێویستە بۆ سڵامەت ڕاگرتنی باری دەروونی و خۆ پاراستن لە گۆشەگیری و خەمۆکی ، بە لەبەرچاوگرتنی مەودای جەستەیی ، درێژە بە پێوەندیێە کۆمەڵایەتێکانی بدات.

لە زمانەوانێیوە تاکو دەروونناسی

بە پێی زانستی زمانەوانی ، وشەکان و دەستەواژەکان چوارچێوە و مەودای واتایی جیاوازیان هەیە. لە ڕاستیدا ئەوەی کە ئەمرۆژانە و دوابەدوای سەرهەلدانی پەتای کرۆنا بە (( مەودای کۆمەلایەتی )) دەناسڕێت بە واتای رەچاوگرتنی مەودای جەستەیی تاکەکان لە ناو شۆنە گشتێیەکان دێت کە ببێتە بەربەستێک بۆ گوواستنەوەی ڤایرۆسی کرۆنا لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر ، کە واتا چوارچێوەی واتایی دەستەواژەی ((مەودای کۆمەلایەتی)) بریتیە لە ئامۆژگارێکی تەندرووستی، بەڵام دکتور جان ئالیۆ تێبینی لە سەر بەکارهێنانی ئەم دەستەواژەیە هەیە و دەلێت کە مەودای کۆمەلایەتی هەلگری واتایەکی نەرێنیە و تاکەکانی کۆمەلگا تووشی گۆشەگیری و دوورەپارێزی دەکات و لە کۆتایی دا دەبێتی دیاردەیەکی ناویستی دەروونی.

لە لایەکیترەوە دکتور جێنیفێر ئێرشایەر ،مامۆستای زانکۆی کالیفۆرنیای باشووری[5] و پسپۆری بواری رەفتاری بەسالاچوان، دەلێت: هاووڵاتیان بە پاراستنی مەودای جەستەیی دەتوانن پێوەندیێە کۆمەلایەتێکانیان لەگەل یەکتر و بەتایبەت لەگەل کەسانی بەتەمەن درێژە پێبدەن تا هەموولایەک لە هەمبەر دەرکەوتە نەرێینێکانی تەنیایی و دوورکەوتنەوە لە کۆمەلگا پارێزراوبن.

ئێوە چۆن بیردەکەنەوە ؟ ئایا مەودای کۆمەلایەتی درووسترە یا مەودای جەستەیی؟ لەوانەیە پێتان وا بێت کە بیرکردنەوە لە واتای ئەم دوو دەستە واژەیە گرینگێکی ئەتۆی نیێە و ئەوەی گرینگە رەچاوکردنی رێنەمایێکانی پاک و خاوێنی و بەرزکردنەوەی ورەی کەسانی بەتەمەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی کاریگەری نەرێنیکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنایە .



[1] . World Health Organization: WHO, https://www.who.int/[2]. Social Distancing[3]. Rutgers University, https://www.rutgers.edu/.[4] . Physical Distance[5] . University of Southern California, https://www.usc.edu/


سەرچاوە:مالپەری یۆرۆنیوزhttps:// euronews.com/2020/04/06/social-distance-or-physical-distance-which-one-should-we-follow.