بۆدجەی گشتی وڵات لەگەڵ بلاوبونەوەی ڤایرۆسى کورونا
نزار داوودی
به‌شی ژمێریاری
زانکۆی جیھان - ھەولێر
سەرەڕاى تێپەڕینى سێ مانگی سالى ٢٠٢٠ بەلام عێراق بەبێ بۆدجەیە تاوەکو ئێستا بەهۆى گرفتى سیاسى لە پێك هێنانى حكومەتى داهاتوو, بۆدجەی گشتی پێكدێ لە داهات و خەرجی پیشبینیکراوی وڵات بەشیوەی ژمارە بۆ ساڵى دارایی داهاتوو , ولاتی عیراقیش بەشێوەیەكى سەرەكى پشت بە فرۆشتنى نەوت دەبەستێت بۆ بە دەست هێنانی داهات .
لەگەڵ بلاوبونەوەی ڤایرۆسى کوروناى نوى له وڵاتى چین و زۆربەی وڵاتانى جیهان , ئەوە چاوەڕێ دەكرێت كە كاریگەریێكى نەرێنیێ هەبێت لەسەر نرخى نەوتى جیهانی وڵاتانى هەناردەى نەوت و عێراقیش لەگەڵیانە , بویه نرخى نەوت گەیشتە ٢٤$ بویەک بەرمیل هەفتەی رابردو, پێشبینی شاەزاەیان دەریدەخات که نرخى نەوت دادەبەزیت بۆ خوارەوەی ١٧$ له ڕۆژانى داهاتوو .
هۆکاری ئەم پێشبینیه نەرێنیه بڵاو بوونەوەى خێراى ڤایرۆسەكەیە , و لەگەڵ ئەوەی کە وڵاتى چین کەرەنتینای تەندروستى سەپاندە سەر شارى ووهان که پیکهاتوو له یازده ملیۆن هەولاتى وبە هۆى راگرتنى زۆربەی کارگا جیهانیکانى ئەو شارە , وهەرەوەها دابەزینی داواى سووتەمەنى لەسەر ئاستى جیهان لەلایان کومپانیەکانی فروکەوانی و گواستنەوە , هتد , و دابەزینى گەشەى ئابورى جیهان که واى کرد داواکردنى نەوت لەسەر ئاستى جیهان کەم ببیتەوە .
چاوەڕێ دەکرا له داهاتى بۆدجەى گشتی وڵات بو سالى ٢٠٢٠ پشت ببەستریت بە نرخى ٥٦$ بو هەر یەک بەرمیلیک , و بۆیە هەر کەم بوونەوەیێك له نرخى نەوت کاریگەری نەرینی دەبیتە سەر داهاتی وڵات و بۆدجە , شاره‌زایان چاوەڕێ ده‌که‌ن عێراق تووشی په‌ککه‌وتنی دارایی بیت به نزیكەى ٣٨ ملیار دولار بەهۆى دابه‌زینی نرخی نه‌وت و ئالوگوری بازرگانی لەگەڵ وڵاتی چینه .
به‌های هه‌نارده‌ی عێراقى بۆ پەكین ته‌نها له سالی ۲۰۱۸ گه‌یشته زیاتر له ۲۲ ملیار و ٤٠۰ ملیۆن دۆلار ئه‌مریکی بەگوێرەی وێبسایتى وورلدتوب اکسپورتر، هه‌روه‌ها وڵاتی چین دووه‌م گه‌وره‌ترین بازاری نه‌وتی عێراقه پاش ولاتی هندستان. سه‌ره‌رای پێشبینیى نەرێنیەکان، سه‌رچاوه فهرمیکانی ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که عێراق توانای پیدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی که‌رتی گشتی هه‌ییه ، دوای لێدوانەکانى به‌رپرسانی بانکی ناوه‌ندی عێراقی.
به‌لام لەگەڵ لابردنى پەتاى ڤایرۆسى کورونا و كۆتاییى هاتنى، چاوەڕێ دەكرێت نرخی نه‌وت به‌رز ببیته‌وه له‌سه‌ر ئاستی جیهان و کوتایی دیت به بهککهوتنی دارایی ،هتد .چاره‌سه‌رکردنی کیشه‌کانی بۆدجەى گشتی وڵات به‌م شیوه‌یه دەبێت :
۱. پشت به‌ستن به داهاتی دیکه که له نه‌وت سه‌رچاوه ناگریت، ئێستا و له داهاتووه، دور له چاره‌سه‌ری کاتی.
۲. راکیشانی قه‌رزی ده‌ره‌کی له دامه‌زراوه داراییکان وه‌کو سندوقی پاره‌ی نیوده‌وله‌تی و بانکی نیوده‌وله‌تی.
۳. به‌رزکردنه‌وه‌ی پله‌ی راستگویی و وکه‌مکردنه‌وه‌ی و کوتایهینان به گه‌نده‌لی كارگێڕى و دارایی گشتی له ریگه‌ی چاودیری کاریگهرەوە .
٤. کارکردن له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی تیچوو و كۆنترۆڵكردنى خه‌رجی.
٥ . کارکردن له‌سه‌ر سیسته‌میکی باجی کاریگه‌ر که بتوانیت به‌های باجه‌که به ده‌ست بهینیت له‌گه‌ل دابینکردنی خزمه‌تگوزاری کومه‌لایتی.
٦ . له کوتاییه، پهنابرتن بو چاپکردنی دراو بو روبه‌رونه‌وه‌ی خه‌رجی كاربیكردن ( النفقات التشغیلیه ).